پۆڵەتیك پرێس:
دەكرێت بەشێك لەجوانی خانمان پەیوەست بێت بەڕێكی دەمو چاو یەكسانی بەشەكانی دەمو چاو، بەڵام هەموو خانمان خاوەنی ئەم یەكسانییە نییە لەشێوەی ڕووخساریاندا، بەڵام خۆشبەختانە دەتوانن لەڕێگەی بەكارهێنانی مەیك ئاپەوە دەتوانرێت ئەم ناڕێكییانە بشارنەوە.
ماوەی نێوان لوتو لێو یەكێكە لەو بەشانەی دەمو چاوی خانمان، كە جوانییەكی تایبەت بەڕووخساریان دەبەخشێت، یەكێكە لەو خاڵانەی دەتوانن بە هۆیەوە سەرنج ڕاكێش بن.
خانمان دەتوانن لەڕێگەی بەكارهێنانی چەند جۆرێكی مەیك ئاپەوە ماوەی نێوان لوتو لێویان بچوك بكەنەوە، لەوانە بەكارهێنانی كۆنتور، كە ناڕێكیەكانی دەموچاو دەشارێتەوە، هەروەها بەكارهینانی هایلایت بۆ ئەو شوێنانەی حەز دەكەن دەربكەوێت، بەڵام ئەمانەش دەبێت بە شێوازێكی هەڵە بەكارنەهێرێن، تا ناڕێكییەكان زیاتر دەرنەخات.
سوودەكانی بچووككردنەوەی ماوەی نێوان لوتو لێو
بچووككردنەوەی ماوەی نێوان لوت و لێو یارمەتی خانمان دەدات تا ببنە خاوەن ڕووخسارێكی كەمێك درێژ، كە لە ئێستادا یەكێكە لەنیشانەكانی جوانی خانمان، هەروها بچووكبوونەوەی ئەو ماوەیە وا دەكات گەنجتر دەربكەوێت و لوتت بەشێوەیەكی گونجاوتر و ڕێكتر دەردەكەوێت.
هەنگاوەكانی بچووككردنەوەی ماوەی نێوان لوت و لێو بە مەیك ئاپ
هەنگاوی یەكەم پاككردنەوەی لێوەكان، بەكارهێنانی هەندێك شیداركەرەوەی لێو
وەك لە وێنەكەی سەرەوەدا دەردەكەوێت، بە قەڵەمێكی ڕەنگ قاوەیی هێڵێك لە ژێر لێوت، دیاری بكە، هەروەها دوو هێڵ لەسەرەوە بەرەو ئاڕاستەی لوتت ببە، دواتر بۆ چواردەوری لێوتو هێڵە قاوەییەكان كۆنسیلەر بەكاربهێنەو لە ڕێگەی بیوتی بلێندەرێكەوە واتە ئیسفنجی تایبەت بە مەیك ئاپ كردن كاڵیان بكەرەوە.
بە هەمان قەڵەم دواتر هێڵەكانی دەوری لێوت دیاری بكە، هێڵێك لە ناوەڕاستی لێوی خوارەوەت دوو هێڵ لە ناوەڕاستی لێوی سەرەوەت دیاری بكە.
بەكارهێنانی فاوندەیشن واتە ئەساسی تایبەت بە دەم و چاو تا وەك و ئەو هێلانە دیار نەمێنن، كە دیاریت كردوون.
بەكارهێنانی چینێكی تەنك لەئەساسی جۆری وشك یان پاودەر.
هێڵكاری لێوەكان بە قەڵەمێك، كە لە ڕەنگ لێوەكە نزیك بێت، زیاتر لە ٢ ملم لە لێوەكە دەرنەچێت.
تا دەتوانێت خۆت بە دور بگرە لە دروست كردنی هێلی v لە لێوی سەرەوەدا كەمێك زیاتر پڕی بكەرەوە.
دواتر بەو ڕەنگە قەڵەمەی حەز دەكەی بەكاریبهێنیت تەواوت لێوەكانت ڕەنگ بكە.