ئەم بابەتە 38 جار بینراوە
پۆڵەتیک پرێس
لە ڕابردوودا ئۆتۆمبیلی Micra ی نیسان بە بچوکترین بەکارهێنراوترین و هەرزانترین ئۆتۆمبیل دانرابوو لە جیهاندا، هەر بۆیە کۆمپانیای نیسان بڕیاریدا نمونەیەکیتر بە دیزاینێکی نوی و سەرنج ڕاکێش دروست بکات
نمونە نوێیەکەی Micraگۆڕانکارییەکی زۆر لە دیزاینی دەرەوەیدا کراوە، بە تایبەتی لە لایتەکانی دا کە دژی کەش و هەوای تەم و مژە هەروەها لایتەکانی دواوە
شاشەیەکی لەمسی ٦.٧٥ ئینجی تیادا دانراوە، لەگەڵ سیستمی گەرمی بۆ کورسیەکانی، هەروەها ئاسانکاری بۆ پارککردن لە شوێنی تەنگ دا، و سیستمی چاودێری کردن لە ڕێگەی شاشە لەمسەکەیەوە
میکرای نوێ سیستمی Apple CarPlayو Android Autoی تیادا دانراوە، بۆ پەیوەندی کردن ، هەروەها دانانی ٦ ئێرباگ بۆ پاراستنی سەرنشینەکان سیستمی ڕووناکی و هەستەوەری دووری تیادا دانراوە
ئۆتۆمبیلەکە بزوێنەرێکی بەهێزی هەیەو بە بەنزین کاردەکات و هێزی ١٠٦ ئەسپی هەیە، لەگەڵ سیستمی گێڕی ئۆتۆماتیک