18 ماری لەژێر جێگای خەوەکەیدا دۆزییەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە چیرۆکێکی سەیر و نامۆدا لە ویلایەتی جۆرجیا تریچ ویلچەر هەستی بەترسێکی زۆر کرد کاتێک خێزانێک ماری لەژێر جێگای خەوتنەکەیدا دۆزییەوە.

چیرۆکەکە بەم جۆرە دەستی پێکرد، کاتێک ویلچەر زۆر خەوی دەهات بڕیاریدا بچێتە جێگای نوستنەکەی و کەمێک بخەوێت، لەناکاو گوێی لە هەندێک دەنگ بوو لەژێر جێگاکەیدا، کاتێک سەیریکرد کارەسات بوو 18 مار و بەچکەکانی بینی، لەوکاتەدا ویلچەر نەیدەزانی چیبکات، بەڵام پەیوەندی بە دەسەڵاتدارانی جۆرجیاوە کرد.

دەسەڵاتداران هاتن و ویلچەریان دڵنیا کردەوە کە مارەکان ژەهراوی نین، ئەو مارانە لەجۆری دیکاین کە ژەهراوی نین و زیان بە مرۆڤ ناگەیەنن، دوای ئەوەی دەسەڵاتداران مارەکانیان گواستەوە بۆ یەکێک لە ڕووبارەکانی ساری ئۆجوستا ویلچەر چیرۆکەکەی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاوکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا