هێزی ئەمنی بۆ پاراستنی تاوەرەكانی كارەبا دادەنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای عێراق، ئەو پلانەی كە بۆ پاراستنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە ناوچەكانی عێراق دانراوە، بە پلانێكی سەركەوتوو ناو دەبات.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، رایگەیاند: كە پشت بە زانیاریە هەواڵگرییەكان، هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی تاوەرەكانی وزەی كارەبا لە ناوچەكانی عێراق بڵاوكراونەتەوە و پلانەكە سەركەوتوو بووە.

لیوا تەحسین خەفاجی باسی لەوەشكرد هێزە ئەمنییەكان، بەردەوام ئۆپەراسیۆنی سەربازی بە ئامانجی پاراستنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە ناوچەكانی عێراق ئەنجام دەدەن.

لە ماوەكانی رابردوودا، ژمارەیەك تاوەری گواستنەوەی كارەبای نیشتمانیی لە پارێزگاكانی دیالە و كەركوك و سەڵاحەددین و نەینەوا كرانە ئامانج ئەوەیش كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانیی بە هاووڵاتییان دروستكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا