ژمارەیەك داعش لە سنوری هەولێر دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، سێ چەكداری داعشیان لە نزیك شاری هەولێر دەستگیركردووە.

رۆژی یەكشەممە 2-1-2022 هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە تویتێكدا رایگەیاند، شەوی رابردوو 1-1-2022 دژە تیرۆری عێراقی ئۆپەراسیۆنێكیان لە نزیك هەولێر ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا سێ چەكداری سەر بە داعش دەستگیركراون.

رۆژی هەینی 31-12-2021 هێزەكانی پێشمەرگە بە هاوئاهەنگیی سوپای عێراق لە دەوروبەری قەزای كفری ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان بۆ كێوماڵكردنی گوندەكانی پەلكانە و قوڕی چای غەڕڕە و چەند ناوچەیەكی دیكە دەستپێكرد و چەندین شوێنی خۆ حەشاردانی چەكدارانی داعش لە ناوچەكە دۆزراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا