تیستیپاس سەركەوتنی بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی هامبۆرگ بەدەستهێنا

دوای بردنەوەی لە دۆمینیك كۆپفێری لە قۆناغی 16ی جامی هامبۆرگ بۆ تێنسی سەر زەوی، ستیفانۆس تیستیپاسی سەركەوتنی بۆ چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە بەدەستهێنا.

تیستیپاسی خاوەنی پلەی چوارەمی ڕیزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی جیهانە، بە دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە و ئەنجامی كۆمەڵەكانیش حەوت بە شەش و شەش بە سێ گێم بوون.

بەمەش تیستیپاسی، شانبەشانی سیباستیان بایزی ئەرجەنتینی سەركەوتنیان بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەدەستهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا