چارەنووسی میسی بەرەو نادیاری

پۆڵەتیك: سپۆڕت
وەك لای هەموو لایەك ڕوون و ئاشكرایە لیۆنێل میسی و یانەی بەرشەلۆنە دۆخی نێوانیان زۆر خراپە تەنانەت پاش وازهێنانی خۆسێ‌ مریا بارتۆمیۆی سەرۆكیش لە پۆستەكەی، بەڵام ئەو میسییەی ئێستا دەبینرێت بە هیچ جۆرێك ئەو میسی یە نییە كە جیهانی تۆپی پێی پڕ كرد بوو لە ئەفسون و جوانی لەگەڵ ئەوەشدا هەموو بۆچوونەكان بۆ ئەوە دەچوون كە ئەو یاریزانە لە میركاتۆی زستانە یاخود لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوو بەرەو یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەڕوات لە كاتێكدا هەردوو یانەكانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و ئینتەر میلانۆی ئیتاڵیش چاویان لە سەریەتی، بەڵام هەواڵی چوونی لیۆ بۆ سیتی و شاد بوونەوەی بە ڕاهێنەرەكەی واتا پیپ گواردیۆلا زۆر زیاترە بە تایبەت پاش ئەوەی پیپ بۆندەكەی لەگەڵ ستیزن نوێ‌ كردەوە بۆ دوو ساڵی تر.

ئەمڕۆ دوو شەممە ڕۆژنامەی Sport ی كەتەلۆنی وەرگیراو لە Sky سپۆڕتی بەریتانییەوە بڵاوی كردەوە: هەموو شتێك بە كۆتا هات سیتی دەرگای بە ڕٍووی لیۆ داخست و بە هیچ جۆرێك ئەو یانەیە بۆند پێشكەشی یاریزانەكەی بەرشەلۆنە ناكەن سەرەڕای ئەوەی پێ‌ دەچێت بە خۆڕاییش بچێتە ئەو یانەیە لە هاوینی داهاتوو، بەڵام یانە شینپۆشەكەی شاری مانچستەر ئامادەیی تیادا نییە بیگوازێتەوە لە بەر دوو هۆكار كە یەكەمیان تەمەنی زۆری یاریزانەكەیە كە 33 ساڵ و لە هاوینی داهاتووشدا دەبێتە 34 ساڵ هەروەك مووچەی ئەو ئەفسانەیە زۆر زۆرە كە 100 ملیۆن یۆرۆ دەكات لە ساڵێك دا ئەمەش وای كردووە نەك سیتی زۆر یانە نەوێرن خۆیانی لێ‌ بدەن، چونكە لە ئێستادا جیهان بە دەست ڤایرۆسی كۆڕۆناوە دەناڵێنێت و گواستنەوەی یاریزانێكی هاوشێوەی میسی پارەیەكی باشی دەوێت كە ئێستا یانەكان زۆربەیان پێیان نییە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا