كلاسیكۆ مەدریدی بوو

پۆڵەتیك: سپۆڕت
هەموو شتێك سەبارەت بە كلاسیكۆی كامپ نو بە كۆتا هات بە بردنەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە سەر حسابی بەرشەلۆنە كە بەو بردنەوەیە ڕیاڵ توانی خۆی بگەیەنێتەوە پێشەنگی ڕیزبەندی بەرامبەر خستنە خوارەوەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ پلەی 10 ی ڕیزبەندی كە ئەمەش چەندان ساڵە بە سەر بەرشەلۆنە نەهاتووە، بەڵام ئەمجارە دۆخەكە جیاواز بوو یاریزانانی ڕیاڵ یارییەكی تەواو پڕاو پڕ لە جوانییان پێشكەش كرد لە كاتێكدا بەرشەلۆنە دۆخی زۆر خراپ بوو بە تایبەت لە گێمی دووەمی یارییەكەدا كە بە تەواوەتی تووشی دۆڕان بوون تیایدا بە تۆمار كردنی 2 گۆڵی تر لە لایەن ڕیاڵەوە بە بێ‌ ئەوەی بەرشەلۆنە هیچ وەڵامێكی هەبێت.

پاڵەوانی گۆڵی یەكلاكەرەوەی كلاسیكۆ

لە لایەكی ترەوە یانەی سڤیلیاش جارێكی تر تووشی دۆڕان هاتەوە بە شێوەیەكی سەیر و سەمەرە كە هەرگێز چاوەڕوانی ئەوە لەو پێكهاتە بەهێزە نەدەكرا كە ئاوهای لێ‌ بگوزەرێت هەروەك یانەی ئەتڵەتیكۆ لە كۆتا یاری شەوەكەدا توانی بردنەوە بەرامبەر بە یانەی ڕیاڵ بیتیس تۆمار بكات بە ئەنجامی 2 گۆڵی بێ‌ وەڵام كە یەكێك لە گۆڵەكان لویس سوارێز تۆماری كرد.

ئەنجامی یارییەكانی شەممە
بەرشەلۆنە 1 X ڕیاڵ مەدرید 3
سڤیلیا 0 X ئەیبار 1
ئۆساسۆنا 1 X بلباو 0
ئەتڵەتیكۆ 2 X بیتیس 0

لیستی یارییەكانی یەك شەممە
ڤەلەد وەلید X ئالاڤێس
قادیش X ڤیاڕیاڵ
خیتافی X گرانادا
سۆسیداد X هۆیسكا

یارییەكەی شەوی دووشەممە
لیڤانتی X سیڵتا ڤیگۆ

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا