نوێترین هەواڵ لە بارەی شوماخەرەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
وەك لای هەموان ڕوون و ئاشكرایە چەندین ساڵە مایكڵ شوماخەری ئەفسانەی مێژوویی فۆرمولا وان دۆخی تەندروستی خراپە و لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت پاش ئەوەی تووشی ڕووداوێكی كوشندە هات كە بە هۆیەوە ماوەی زیاتر لە 7 ساڵە لە ناو جێگەیەدا.

لە نوێترین هەواڵ لە بارەی 7 جار پاڵەوانی جیهانی خێراییەكانی فۆرمولا وانەوە بڵاو كراوەتەوە كەوا كۆرینای ژنی مایكڵ بڕیاری داوە شۆفێرە مێژووییەكە لە سویسراوە بگوازێتەوە بۆ ئیسپانیا كە لەوێ‌ خانوویەكی كڕیوە خۆی نەخۆشخانەیەكی بچووكی تیادایە كە دەتوانن لەوێ‌ چاودێری وردی شۆفێرە ئەڵمانییەكە بكەن.

جێی باس كردنە پاش ئەوەی مایكڵ هۆشی هاتەوە لە ئێستادا تەنها دەتوانێت لە ڕێی چاوەكانییەوە پەیوەندی لەگەڵ ژنەكەی و منداڵەكانی ببەستێت و هیچ توانایەكی تری جەستەیی نییە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا