یاریزانێكی كورد بەشداری پاڵەوانیەتی وڵاتانی عەرەب دەكات

یاریزانێكی كورد بەشداری پاڵەوانییەتی وڵاتانی عەرەب بۆ یاری تۆپی سەرمێز دەكات كە بڕیارە رۆژانی 10 تاوەكو 16ی ئەم مانگە بەردەوامی هەبێت.

پاڵەوانێتییەكە لە عەمانی پایتەختی ئەردەن بە بەشداری وڵاتانی عەرەبی ئەنجام بدرێت.

عەبدولغەفار قەهار یاریزانی یانەی برایەتی وەكو یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق لە یاری تۆپی سەرمێز لە ئاستی بێچوەشێران بەشداری پاڵەوانیەتییەكە دەكات.

لە پاڵەوانێتییەكەدا 12 هەڵبژاردە لە 10 ئاستی جیاواز ركابەری بردنەوەی میدالیاكانی پاڵەوانیەتییەكە دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا