چەند بڕیارێك لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستانەوە

راگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان رایگەیاند، بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگری سەرۆك و سەرجەم ئەندامانی، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا چەند بڕیارو راسپاردەیەكی دەركرد.

راگەیاندنی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارەكانی كۆبونەوەكە ئەمانەی خوارەوە لەخۆی دەگرێت.

1-بانگهێشتكردنی سەرۆك و جێگر و سكرتێری سەرجەم یانە بەشداربووەكانی خولی نایابی كوردستان لە كۆبوونەوەی رۆژی سێ شەممە بەرواری 17-08-2021 كاتژمێر ( 4:00 ) لە بارەگایی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان .

2-ئەنجامدانی یاریی كۆتایی جامی كوردستان بۆ ئاستی لاوان، لە رۆژی سێ شەممە بەرواری 24-08-2021 لە شاری سلێمانی .

3- بانگهێشتكردنی ئەم بەڕێزانەی خوارەوە لە رۆژی چوارشەممە بەرواری 18-08-2021 كاتژمێر ( 5:00 ) لە بارەگایی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان .
-سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ / لقی هەولێر .

-لیژنەی ناوبژیوانانی لقی هەولێری یەكێتی تۆپی پێ.

-سەرجەم ناوبژیوانانی شاری هەولێر.

4-دیاریی كردنی تەمەنی یاریزانانی خولی لاوانی كوردستان بۆ وەرزی 2021-2022 بۆ لە دایكبووی (2003).

5-دیاریی كردنی تەمەنی یاریزانانی خولی تازەپێگەیشتووانی كوردستان بۆ وەرزی 2021-2022 بۆ لە دایكبووی (2005).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا