یۆڤێنتۆس 4 یاریزان دەكاتە قوربانی یاریزانێك !

یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بۆ وەرزی داهاتوو دەیەوێت هێڵی هێرشبردنی بەهێزتر بكات و چاوی لە مۆیس كینی ئیتاڵییە كە یاریزانێكی ڕابردووی یۆڤێنتۆس بوو

مۆیس كینی 21 ساڵ، ساڵی 2019 بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ئیڤەرتۆنەوە و كرد و دوای ساڵێك بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە كرد

بەپێی توتو سپۆرت ،یۆڤێنتۆس دەیەوێت بە شێوازی ئاڵوگۆركردن مۆیس كین بگەڕێنێتەوە بۆ خانمە پیرەكە،بۆ ئەو مەبەستەش هەر یەكە لە ئارۆن ڕامسی و ئەدریان ڕابیۆ و میریح دێمیراڵ و دۆگلاس كۆستا دیاریكراون كە یەكێكیان تێكەڵكێشی گرێبەستەكە بكرێت

شایەنی باسە دۆگلاس كۆستا لەم وەرزەدا بە شێوازی خواستن روویكردووەتە یانەی بایرن میونشن و كۆتایی وەرز دەگەڕێتەوە یانەی یۆڤێنتۆس

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا