پۆڵەتیک پریس
شارەزایانی بواری تەندروستی لە ژاپۆن، باشترین جۆری ماسکیان دیاریکرد بۆ خۆپارێزی و هۆشداریش دەدەن لەبەکارهێنانی دەمامک و خۆ بەدوور گرتن لەشوێنە قەرەباڵغەکان.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، بڵاویکردووەتەوە، بەپێی توێژینەوەیەکی پسپۆڕانی بواری تەندروستی ژاپۆن، باشترین جۆری دەمامکەکان ئەو جۆرەن کە نەچنراون و پێکهاتەیەکی یەک پارچەییان هەیە و ڕێگرییەکی باش دەکەن لەپاراستنی کەسەکان لەڤایرۆسی کۆرۆنا.
توێژینەوەکە ئەوەشی تیا خراوەتەڕوو، لەگەڵ یەک پارچەیی و نەچنراوی دەمامکەکاندا، گرنگە ڕەنگی دەمامکەکان شینێکی کاڵ بن و بەشێوەیەکی بەردەوام لە دەم نەکرێن و ناوبەناو بگۆڕدرێن.
هۆشداریش دەدەن لە بەردوامی بەکارهێنانی دەمامک و خۆ بەدوورگرتن لەشوێنە قەرەباڵغەکان.