پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا کە ڕێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە خەواڵوی ناهێڵێت و وزە بە جەستە دەبەخشێت، بەڵام خواردنەوەی قاوە هەموو بەیانییەک بە گەدەی بەتاڵ و بەبەردەوامی زیانی تەندروستی دەبێت.
توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنەوەی کوپێک قاوە بەیانیان بە گەدەی بەتاڵ وادەکات ڕاستەوخۆ ڕێژەیەکی زۆر ترشی هایدرۆکلۆریک لە کرداری هەرسدا دەربدرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بێهێزی و کێشەکانی کرداری هەرس، هەروەها ترشەڵۆکی گەدە زیاددەکات کە هۆکارێکە بۆ ئاوسانی سک و دڵتێکەڵهاتن.
جگە لەوانەش لەوانەیە چەندین کاریگەری نەرێنی دیکەی لەسەر جەستە هەبێت وەک:
-تێکچوونی کرداری هەرس
-کەمبوونەوەی ڕێژەی کۆرتیزۆڵ
-دوودڵی زیاددەکات
-بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن
-ئاڕەقکردن
-سەرئێشە
-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن