بیبەری ڕەش دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی سپێرمی پیاوان

پۆڵەتیک پرێس

زۆرێک لە سودەکانی بەکارهێنانی بیبەری ڕەشمان بیستوە، بۆ خۆشکردنی تامی خواردن و چەندین بەکارهینانیتر، بەڵام پێویستە کە زیانەکانیشی بزانین، کە بریتین لە

١-کێشەکانی کۆئەندامی هەرس

پایپرین لە پێکهاتەی بیبەری ڕەشدا هەیە، کە ماددەیەکی بەهێزە بەرپرسە لە تامی تیژیەکەی کە دوای خواردنی هەستی پی دەکەیت، دوای بەکارهێنانی رێژەیەکی زۆر بە هۆی ئەو ماددەیەوە خوێنبەربوون لە کۆ ئەندامی هەرسدا ڕوو دەدات.

٢-کاریگەری لەسەر دەرمان

بیبەری ڕەش کاریگەری هەیە لەسەر، هەڵمژینی هەندێک لە دەرمانەکان دویا بەکارهینانیان بە تایبەتی لە کاتی بەرزبوونەوەی رێژەکەی لە خوێندا

٣-کارلێک دەکات لەگەڵ هەندێک دەرمان

بیبەری ڕەش کارلێک دەکات لەگەڵ هەندێک دەرمان کە لە ناو جەستەی مرۆڤدا هەیە کەم و زیای دەکات.

٤-کاریگەری لەسەر خانمی دووگیان

لە ناو بیبەری ڕەشدا ماددەیەک هەیە کە دژە سکپڕیەو بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە ماوەی دووگیانیدا زیان بە خانمەکە دەگەیەنێت.

٥-کەمکردنەوەی سپێرم لە پیاواندا

بەهۆی بوونی مادەی بایبرینەوە، بەکارهێنانی رێژەیەکی زۆر بەردەوام دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سپێرمی پیاوان

٦-سوربوونەوەی پێست

بەکارهێنانی بیبەری ڕەش دەبێتە هۆی سوتانەوەو سوربوونەوەی پێست

٧-هەستتیاری

بەکارهێنانی بیبەرر ڕەش دەبێتە هۆی دروست بوونی هەستیاری بە تایبەت هەستیاری لوت و دەبێتە هۆی پژمین

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا