پۆڵەتیک پرێس
نۆک لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە و بە پیکهاتەیەکی سەرەکی خۆراک دادەنرێت، بەشێوەیەکی گشتی لە هەموو دنیادا گەشە دەکات، بەڵام بەشێوەیەکی بنەڕەتی لە ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاستەوە دێت، دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و پڕۆتینەکان، بۆیە گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی سیستمێکی خۆراکی ڕوەکیان دەوێت.
سوودەکانی خواردنی نۆک ڕۆژانە، پڕۆتین و کاربۆهیدرات بە لەش دەبەخشێت، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە هەستی تێربوون زیاد دەکات، هەروەها ڤیتامینەکانی ئەی و بی بە لەش دەبەخشێت، ریشاڵەکانی ناو نۆک یارمەتی کرداری هەرس دەدات و هەستی تێربوون زیاد دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر.
لەگەڵ ئەو سوودانەیدا نۆک ڕێژەیەکی کەم شەکری تێدایە کە هەرس نابێت و دەبێتە هۆی غازات و ئاوسانی سک، ئەمەش سەرچاوەیەکی بێزارکەرە بۆ هەندێک کەس، ئەگەر نۆک لەگەڵ هەندێک سەوزەی تازەی وەک مەعدەنوس یان جۆرێکی دیکە ئامادە بکرێت ئاسانتر هەرس دەبێت.
نۆک دەبێت لەشوێنێکی وشک و پلەی گەرمی کەمدا هەڵبگیرێت، پێش بەکارهینانیشی پێویستە بکرێتە ئاوەوە بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێت لە ١٢ کاتژمێر، پاشان بۆ ماوەی دوو کاتژمیر بکوڵێنرێت.