شاندێكی وەزارەتی کشتوکاڵی هه‌رێم سەردانی بەغدا دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، وەك وەزارەتی کشتوکاڵ پابەندی ئەو لێكتێگەیشتنانەن كە لەگەڵ حكومەتی عێراق و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ھەیە بۆ گواستنەوەی بەرهەمی ناوخۆ بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتەكانی كشتوكاڵی عێراق و هەرێم ك بۆ گواستنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق كاریگەریی زۆری لەسەر ساغکردنەوەی بەرھەمی جوتیاران دەبێت.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە، ھەندێك جار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە كێشە دروست دەبێت کە ئەو لێكتێگەیشتنانە وەك خۆیان جێبەجێ نەکرێن بۆیە دەچنە بەغداو لەبارەی ئەو پرسەو هەندێك پرسی دیكەی پەیوەست بەكشتوكاڵ گفتوگۆ دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا