ڤیدیۆ..پیاوێک کێشێکی خەیاڵی دادەبەزێنێت

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی ئەمریکی بەناوی لیفی گارێت 100 کیلۆگرام لە کێشی دادەبەزێنێت و باس لە چیرۆکە سەرکەوتوەکەی دەکات.

گارێت باس لەوە دەکات کێشەی زیادبوونی کێشی لە تەمەنی خوێندنگایەوە دەستی پێکردووە بەجۆرێك حەزی نەکردووە تێکەڵی هیچ کەسێک بێت و هاوڕێیەتی دروست بکات، لەو کاتەدا هەستەکانی لەناو خۆیدا دەشاردەوە و ئەم دۆخە تا تەمەنی هەرزەکاری بەردەوام بووە.

لەتەمەنی 32 ساڵیدا کێشی گەیشتە 185 کیلۆگرام، گارێت دەڵێت: جارێک لەشوێنی کارەکەم لەهۆش خۆم چوو و هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد لە سنگمدا بۆ ڕۆژی دواتر کە چووم بۆ نەخۆشخانە و پشکنینیان بۆ ئەنجامدام پێیان وتم کە جەڵتە بووە، لەو کەتەدا بڕیارمدا ژیانم بگۆڕم، بۆ ماوەی سێ ساڵ سیستمێیکی خۆراکی تەندروست و قورسم ئەنجام دەدا، هەموو ڕۆژێک دەچووم بۆ هۆڵی وەرزشی، لەو ماوەیەدا توانیم بەنزیکی 104 کیلۆگرام داببەزێنم.

گارێت ئێستا گرنگی بە وەرزشی لەشجوانی دەدات و کێشی نزیکەی 90کیلۆگرامە و بەڕێکخراوی بەشداری پێشبڕکێکانی لەشجوانی دەکات، هەموو ڕۆژێک بەنزیکەی کاتژمێر و نیوێک لە هوڵی وەرزشیە، گارێت جەختی لەوەش کردەوە ئەگەر هیلاک بم و میزاجیشم خراپ بێت کاتێک دەچم بۆ هۆڵی وەرزشی هەموو شتێک باش دەبێت و ئاسوودە دەبم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا