سەرنشینێک کەمانچە گرانبەهاکەی بۆ دەگەڕێنرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕێبوارانی شەمەندەفەر هەمیشە لە فێڵی لەبیرکردن یان ونبوونی جانتاکیان گیریان خواردووە، لێرەدا بەخت و قەدەر رۆڵێکی گرنگیان هەیە چ بە ئەرێنی یان نەرێنی، زۆر کەس کەلوپەلەکانیان لەدەست داوە بێ ئەوەی هیچ هیوایەک هەبێت کە جارێکی دیکە بیاندۆزنەوە.

سەرنشینێک ئامێری کەمانچەکەی کە نرخەکەی نزیکەی 100 هەزار یۆرۆیە، لە شەمەندەفەرێکی وێستگەی سەرەکی شاری کارلسەروی باشووری ئەڵمانیا لەبیرکرد، سەرنشینەکە ئاگاداری لەبیرکردنی ئامێری کەمانچەکەی نەبوو تا دوای جوڵاندنی شەمەندەفەرەکە، دوای ئەوە چووە لای پۆلیسی فیدڕاڵی و ئاگاداریکردنەوە.

پۆلیس ڕایگەیاند، سەرنشینەکە بە بەختبووە کە کالسەروی دوا وێستگەی شەمەندەفەری ئینتەرستیتی بوو، پۆلیسەکان دوای چوونە ناو شەمەندەفەر و گەڕان جانتا وونبوەکەشی کە لەگەڵ کەمانەکە لەبیری کردبوو لە تەنیشت کەمانچەکەوە دۆزییانەوە.

پۆلیس باسی لەوەش کرد دوای گەڕانەوەی جانتاکە خاوەنی کەمانەکە بە دەنگی بەرز دڵخۆشی خۆر دەربڕی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک