دۆزینەوەی گەورەترین یاقوتی شین لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتدارانی سریلانکا دۆزینەوەی گەورەترین یاقوتی شینیان ڕاگەیاند کە نرخەکەی 100 ملیۆن دۆلارە، یاقوتەکە لەلایەن ئەو کرێکارانەوە دۆزراوەتەوە کە بیر لە ماڵەکاندا هەڵدەکەنن.

ئەو بەردە بەنرخە کێشەکەی 2.5 ملیۆن قیراتە لەپشت ماڵی بازرگانێکی بەرد لە راتناپورا دۆزراوەتەوە، بە گەورەترین یاقوتی شین لەجیهاندا دادەنرێت، خاوەنی ئەو گەوهەرە بەنرخە کە تەنها نازناوی خۆی ئاشکرا کردووە بەناوی گاماج وتی: ئەو کەسەی بیرەکەی هەڵدەکەند لە بوونی بەردە بەنرخەکان ئاگادارمان کردەوە دواتر ئەو پارچە گەورە و بەنرخەمان دۆزییەوە.

صورة

گاماج دەسەڵاتدارانی لە دۆزینەوەی ئەو بەردە ئاگادارکردەوە، بەڵام پاککردنەوەی بەردەکە زیاتر لە ساڵێکی خایاند، هەرچەندە ئەو شارەی یاقوتەکەی تێدا دۆزراوەتەوە بە پایتەختی بەردە گەوهەرەکان ناسراوە، بەڵام هێشتا دۆزینەوەکە پسپۆڕانی سەرسام کردووە، زانایەکی بواری بەردە گەوهەرەکان دەڵێت: پێشتر هیچ پارچەیەکی گەورەی لەو شێوەیەم نەبینیوە، ئەم بەردە لەوانەیە نزیکەی 400 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا پێکهاتبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا