دارێک پێنچ جۆر میوەی جیاواز دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

جوتیارێکی ئوسترالی ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتوبوو لەوەی وابکات دارێک پێنچ جۆری جیاواز میوە بگرێت.

حوسام سەراف لە ویلایەتی ڤیکتۆریای ئوسترالیا وایکرد دارێک 10جۆری جیاواز میوە بگرێت، بەڵام بەڕێوەبەرانی کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەیی پێیان ڕاگەیاند ئەو بەرهەمانە وەک 10 جۆری جیاواز هەژمار ناکرێن، چونکە هەندێکیان یەک جۆرن، تەنها پێنچ جۆر میوەیان جیاوازن.

10 ثمار مختلفة على شجرة واحدة في أستراليا SANA : برس بي

الشجرة

ئەو میوانەی کە هەژمار کراون و بە یەک دارەوەن بریتین لە، نیکتارین، دەڕاق، قۆخ، قەیسی و گێلاس، جوتیارەکە ئاماژەی بەوەکرد، دارەکەی بیرۆکەی پێکەوە ژیان بەڕێزەوە بەرجەستە دەکات سەڕەڕای هەبوونی جیاوازی لە کۆمەڵگەیەکی فرە کەلتووریدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا