هۆڵەندا کەیسی شەنگال بە جینۆساید دەناسێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

میدیایەکی وڵاتی هۆڵەندا بڵاویکردەوە، زۆربەی ئەندامانی پەرلەمانی هۆڵەندا پشتیوانی دەستپێشخەرییەکی پەرلەمانی وڵاتەکەیان دەکەن کە تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە ئەو تاوانەی داعش بەرامبەر ئێزدییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە “جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە”.

ماڵپەڕی “داتش نیوز” لەبارەی ئەو دەستپێشخەرییەوە بڵاوی کردووەتەوە، “ئەم هەنگاوە دەستپێشخەرییەکی گرنگە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی لە هۆڵەندا”.

ماڵپەڕەکە لە زاری وەهاب هاسۆ، چالاکوانی ئێزدی گواستوویەتیەوە، “هیوادارین ئەم هەوڵەی پەرلەمانی هۆڵندا هەنگاوێکی گرنگ بێت تا تاوانباران ببرێنە بەردەم دادگایەکی دادوەرانە و هاوکاری قوربانیانیش بکرێت”.

پێشتریش پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپاو پەرلەمانی چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی ئەوەیان ڕاگەیاند کە هێرشەکانی داعش بۆ سەر ئێزدییەکان “جینۆساید”ە.

لە مانگی ئابی ساڵی 2014 دا ئێزدییەکانی شەنگال ڕووبەڕووی هێرشی داعش بوونەوەو هەزاران ژن و منداڵ ڕفێنران و هەزاران پیاویش کوژران، سەدان هەزار کەسیش بۆ هەڵاتن لە کوشتاری داعش ئاوارە بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا