پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێبەرایەتی نەخۆشخانەی هەڵەبجە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەی وەفایت تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا بۆ توشبووانی پەتای سکچوون و ڕشانەوە تەرخاندەکرێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بە ھۆی زۆری سەردانی کردنی ئەو کەسانەی کە توشی پەتای سکچوون و ڕشانەوە بوون وە داغڵ کردنیان لە ناو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فێرکاری و پربوونی بێدەکانیان، بە ناچاری، نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە توشبوانی کۆرۆنا تەرخانکرا بۆ داغڵکردنی ئەو کەسانەی کە لە ئێستادا بە ھۆی سەختی نیشانەکانیان لە سکچوون ڕشانەوە سەردان دەکەن .
ئاماژەیان بەوەشدا، تا ئێستا دەرمان وبێدی نەخۆشخانەی پێویست هەیە بەڵام ئەگەر ژمارەی تووشبووان زیاد ببێت، دۆخەكە دەگۆرێت.