بايدن بڕیاری نوێ دەدات بۆ چوونە ئەمریکا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە بەرامبەر زیادکردنی وەرگرتنی پەنابەران، لە ساڵی 2022دا.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پشکی وەرگرتنی پەنابەران زیاد دەکات بۆ 125هەزار کەس لەساڵی 2022دا، لەبەر هۆکارە مرۆییەکان و لە خزمەتی بەرژوەندی نەتەوەکاندا.

لە 20ئەیلولی مانگی رابردووشدا، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا ڕۆڵی خۆی دەبینێت، بۆ نیشتەجەکردنی ئەو پەنابەرانەی مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە، لە جیهاندا،

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، وەرگرتنی پەنابەری ڕاگرتبوو، بە هۆیەوە 15هەزار کەس نەیتوانی بچێتە ئەمریکا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بایدنیش ئاماژەی بەوەدا، کە پێویستیان بە سیستمی گونجاو هەیە بۆ وەرگرتنی پەنابەران، هەروەها چاکسازی کردن لەسەر ئەو بڕیارانەی کە دراوە سەبارەت بە قەدەغە کردنی گەشت لێیان بۆ ئەمریکا، بە تایبەت وڵاتە موسڵمانەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا