تورکیا چەند گوندێکی هەرێم بۆردووماندەکات

پۆڵەتیک پرێس

چەند سەرچاوەیەکی کوردی جەختیان لەوەکردەوە، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هەستاون بە بۆردوومانکردنی چەند گوندێک لەقەزای ئامێدی.

بەپێی ئەو سەرچاوانە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەمەبەستی بەئامانجگرتنی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” هەستاون بە بۆردوومانکردنی ئەو گوندانە.

هاوکات، هەتا ئێستا قەبارەی زیانەکانی بۆردوومانەکەی شەوی ڕابردوو ڕوون نەبووەتەوە.

ئەم هێرشە دوای ئەو هەواڵەی وەزارەتی بەرگری تورکیا دێت کاتێک پێنجشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند، هێرشێکی موشەکی بنکەی سەربازی تورکیای لەهەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سەربازێک گیانی لەدەستداوە و برینداریشی لێکەوتووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا