کۆمیسیۆن دڵنیایی لە ئەنجامنەدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دڵنیایی بە کاندیدان و دەنگدەران دەدات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ساختەکاری ئەنجام نادرێت.

دادوەرعەلی ڕەشید محەمەد عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەدوای بەڕێوەچوونی تیروپشکی دیاریکردنی ژمارەی قەوارەکان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیاران ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بەوپەڕی شەفافییەت و وردی و پاک و بێگەردییەوەو بە ڕووی هەموو ساختەکارییەکیشدا دەوەستێتەوە.

ئەو دادوەرە باسی لەوە کرد، “پشکنینی تەواو بۆ ئامێری هەڵبژاردن کراوەو پەنجەمۆر و کارتی بایۆمەتری دەنگدان لە دەنگدەر وەردەگیرێت، دەنگدەریش بە ئازادی و دیموکراسیانە کاندیدی خۆی هەڵدەبژێرێت”.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران داواشی لە خەڵک کرد بۆ هەڵبژرادنی نوێنەرەکانیان ڕوو لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە حکومەتی عێراق مشتومڕەکانی لەبارەی دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکان یەکلاکردەوەو ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا و لە ڕۆژی 10 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا