ئۆپیک+ جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی رۆژی هەینی وڵاتانی هەناردەکانی نەوت “ئۆپیک+” رێکنەکەوتن لەسەر ئەوەی لەمانگی ئابی داهاتووە چەند بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنن، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە کۆببنەوە.

بەپێی ئەو پلانە پێشنیازکراوەی هەبوو، دەبوو لەمانگی ئابی داهاتووەوە رۆژانە 400 بەرمیل نەوتی زیادە بەرهەمبهێنرێت و ئەم پلانە هەتا مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوو بەردەوام بێت، بەجۆرێک لەکۆتایی ئەمساڵدا رۆژانە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئیمارات ئەو پلانەی رەتکردەوە کە لەئێستادا دانوستانی لەسەر دەکرێت و بە نادادپەروەرانە هەژماریکرد، ئەم ناکۆکیەش رەنگە ببێتەهۆی دروستکردنی بەربەست لەبەردەم بوژانەوەی بازاڕی نەوتی خاو کە لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانی بێشووماری بەرکەوت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا