ژمارەیەک کامێرای نوێ لە شەقامەکانی هەولێر جێگیردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ژمارەیەک کامێرای نوێ لە شەقامەکانی هەولێر دادەنرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، لە دوێنێوە 22 کامێرای تیژڕەوی لە شەقامەکانی هەولێر دانراون.

وتیشی، شوێنی دانانی کامێران دیاریکراو نین و پێشوەختە لەڕێی ڕادیۆی هاتووچۆوە هاوڵاتیان لە شوێن و کاتی دانانی کامێراکان ئاگاداردەکەینەوە.

ئاشکراشیکرد، بەردەوام ئەم کامێرایانە دادەنرێن و سیستمەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا