پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت تاڕادەیەک بەرزبووەوە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند.
بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 80 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 76 دۆلار و 36 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ لاوازبوونی یەدەگی خاوی ئەمریکی و پاشەکشەی دۆلار.