لە هەولێر 10 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ سزادران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەند نەبوونیان بەڕێنماییەکان ، (١٠) وێستگەی بەنزین (بەنزینخانە) لەهەولێر داخران و سزا دران.

قائیمقایەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ئاشکرایکرد، لەکۆی 100 بەنزینخانە کە لەلایەن پشکنینیان بۆکراوە، دەرکەوتووە کە 10 لەو بەنزینخانانە بەنزینی کوالێتی خراپیان بە هاوڵاتییان فرۆشتووە و پابەندن نەبوون بە رێنماییەکانی کارکردن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی قائیمقایەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، ئەو 10 بەنزینخانەیە سزای یاسایی دەدرێن و لە ئێستادا لەلایەن تیمەکانی قائیمقامیەتەوە داخراون.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ناوی ئەو 10 بەنزیخانەیەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمانەی لای خوارەوەن:

-وێستگەی هێز
– وێستگەی زریج
-وێستگەی کوردستان/قوشتەپە
-وێستگەی گارە
-وێستگەی مەڕوان
-وێستگەی هێمن
-وێستگەی دڵنیا
وێستگەی گردە ڕەشە
-وێستگەی شوان
-وێستگەی ڕەنج / خەبات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا