بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: كێشەی ئاو چارەسەر نابێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت “كێشەی کەمئاوی لە سلێمانی چارەسەر نابێت، كێشەی ئێمە وشكە ساڵیە، كە بیری خەڵك زۆری وشك بووە، سەرچنار ئاوی كەمی كردووە، ئاوی كشتوكاڵی وشكی كردووە”.

سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی لەچاوپێکەوتنێکیدا بۆ وێستگە نیوز رایگەیاند “ئێمە، وێستگەكانمان، دوكانی یەك‌و دوو بە بەردەوامی ئیش دەكەن، بە بەردەوامیش بودجەی پێویستییان دەوێت بۆ ئەوەی لەكار نەكەون، خۆتان دەزانن زۆربەی ماڵ‌ و دێكانی دەوروبەری سلێمانی پێویستیان بەئاوەو ئێمە لەتواناماندا نیە، بەڵام ئەوەی كە لەبەردەستدایە بەكارمان هێناوە”.

دەشڵێت “كێشەكانی ئاوی سلێمانی بەس حكومەت نیە بڵێین حكومەت بودجە دابین ناكات، حكومەت بودجەش دابین بكات كێشەكان چارەسەر نابن، ناهۆشیاری هاوڵاتیان، لەگەڵ بەكارهێنانی ئاودا یەكێكە لەكێشەكان، ئێمە كە دەڵێین لەسێ ڕۆژدا دوو كاتژمێر زیاتر ئاو دابین دەكەین بۆ ماڵان، ئەوە بڕی ئاوی هاوڵاتیەكەیە بڕی یەك ڕۆژ نیە، بەڵام خراپ بەكارهێنانی ئاو ناهۆشیاری بەكارهێنانی ئاو خۆی لەخۆیدا كێشەیەكی گەورەیە”.

لەبارەی ئەوەی كە ئاخۆ ئاوی دوكان شیاوە بۆ خواردنەوە بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، “من دەتوانم بڵێم نەك ئاوی دوكان سلێمانی، بەڵكو ئاوی هەرێم هیچ كێشەیەكی نیە تەنیا هەندێك جار نەبێت بۆری لێرەو لەوێ‌ دەشكێت سوتفە پیس بوون ڕوودەدات، بەدواداچونی بۆ دەكەین چارەسەری بۆ دەكەین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا