بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ سالی 2021 دابەش دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا کە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بڵاویکردەوە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، “لەم رۆژانەدا بەشی سێیەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 بەشێوەی چەکی بانکی بەسەر ئەو جوتیارانەدا دابەشدەکرێت، کە ئەمساڵ گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە”.

لەبارەی پشکی شارەکانی هەرێم لەو پارەیە ئاماژەی بەوەکرد، سلێمانی 3.941 ملیار دینار، هەولێر 2.517 ملیار دینار و دهۆکیش 381 ملیۆن دیناریان بەردەکەوێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رێکارە ئیدارییەکان دەستپێدەکات و دواتر دابەش دەکرێت بەسەر جوتیاراندا لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی بازرگانی دانەوێڵە و بانکەکانی هەرێمی کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا