پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی لەشاری سلێمانی بەشداریکرد لە پرسەی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر دایکی کۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی جارێکیتر لەنزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی قوڵی خۆی گەیاندە بنەماڵەی کۆسەرەت رەسوڵ عەلی و هیوای خواست “ئەم کۆستە دواناخۆشی بنەماڵەی تێکۆشەری کاک کۆسرەت بێت و گیانی دایکی ئازیشیان بۆ ھەمیشە شادبێت”.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 3ی ئاداری 2022 لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی پرسەی دایکی کۆسرەت ڕەسوڵ بە بەشداری چەندین بەرپرسی دیاری هەرێم بەڕێوەچوو.