نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرباری ئەوەی بەهۆی مەترسییەکانی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی دەلتا کۆڤید-19 بەشێک لەگەشتە ئاسمانییەکان راگیران و نرخی نەوت دابەزی، ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبووەوە و 75 دۆلاری تێپەڕاند.

ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 73 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ڤایرۆسی دەلتا کۆڤید-19 لەئێستادا لەژمارەیەک وڵات بڵاوبووەتەوە و ئەمەش بووەتەهۆی داخستنی رێگاکان و سنوردانان بۆ جموجوڵە ئاسمانییەکان بەتایبەتی لەئوسترالیاوە بۆ پورتوگال.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا