نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای چەند ڕۆژێک لەدابەزینی نرخی نەوت، ڕۆژی سێشەممە بەهۆی هێوربوونەوەی مەترسییەکان لەسەر داواکاری سوتەمەنی لەهندستان، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بەپێی ئەو ئاژانسە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 64 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ڕابردووشدا، گروپی توێژینەوەی کاڵا لەبانکی گۆڵدمان ساکس پێشبینیکرد، لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 80 دۆلار بەرزببێتەوە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا