بەڤیدیۆ..بوک و زاوایەک لەکاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا قژیان تاشی

پۆڵەتیک پرێس

نوێترین دوو هاوسەر لە نیوزلەندا لەڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریاندا قژیان تاشی وەک پاڵپشتیەک بۆ دایکی بوکەکە کە لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە دەجەنگا.

لۆنا ماکاباگال دایکی بوکەکەیە لەساڵی 2018دا بۆی دەرکەوت تووشی شێرپەنجەی هێلکەدان بووە و لە قۆناغی چواردایە، هەردوو هاوسەرەکەش لە ئاهەنگەکەیاندا قژیان تاشی بۆ پاڵپشتیکردن و بەخشینی وزە پێی.

ڤیدیۆکە ئەوە دەردەخات هاوسەرەکان لە ئاهەنگەکەدا و لەسەر سەکۆی سەماکردنەکە لەپێش چاوی میوانەکان قژیان تاشی وەک نامەیەک بۆ ماکاباگال کە لە دوایدا بە نەخۆشیەکە کۆچی دوایی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا