پەتاتە ژیانی کچێکی گۆڕی

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژنامەیەکی بەڕیتانی چیرۆکی ئەو کچە شێفە باس دەکات دوای دەرکردنی لە کارەکەی بۆتە ئەستێرەیەکی تیک تۆک و زیاتر لە 1.6 ملیۆن شوێنکەوتووی هەیە، ئەمەش هەموووی بەهۆی پەتاتەوەیە.

ڕۆژنامە بەڕیتانیەکە باس لەوە دەکات بوبی ئەتول تەمەنی 27 ساڵە و بڕوانامەی میشلانی لە خواردن دروستکردندا هەیە، لە 18 ساڵیەوە لەو بوارەدا دەستی بەکارکردن کردووە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەو کۆمپانیایەی کاریلێدەکرد توانای پێدانی کرێی نەماو و ئەتولیش بێکار مایەوە و بە شکاوی بۆ ماڵەوە گەڕایەوە، بەڵام خوشک و برا بچووکەکانی ژیانیان گۆڕی و یارمەتیاندا بچێتە جیهانی تیک تۆکەوە.

 

ئێستا و دوای یەک ساڵ بەتەواوی ئەتول ئەستێرەیەکی گەورەیە و دەیان ناوی گەورە و بازرگانی پاڵپشتی لێدەکات، دوای ئەوەی دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دروستکردنی پەتاتە بەشێوازە بنەڕەتیەکانی و کوڵاندنی هێلکە و شێوەی وردکردنی پیاز.

ئەتول دەڵێت لە سەرەتادا هەستام بە ڕووخاوی دەکرد، بەڵام خوشک و براکانم هانیاندام لە تیک تۆک کاربکەم، لە سەرەتادا پێشکەوتنم زۆر لاواز بوو ئەگەر کۆمێنتێک یان دواانم بۆ بهاتایە، دوای پیشاندانی چەندین شێوازی دروستکردنی پەتاتە گەیشتە 100 هەزار بینەر، دواتریش بەرزبوەوە بۆ ملیۆنێک، ئەتول دەڵێت نهێنی سەرکەوتنم خۆشەویستیمە بۆ خواردن دروستکردن و ڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان کار و ژیانمدا.

ئەتول لەئێستادا خۆی ئامادە دەکات بۆ دەرکردنی یەکەم کتێبی خواردن کە بڕیارە لە مانگی ئەلیۆلی ئەمساڵدا بخرێتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا