کیسەڵێک دەفڕێت و ژنێک بریندار دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی تەمەنی ٧١ ساڵ لەسەر ڕێگای خێرا لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا لەکاتی سەرکەوتنی بۆ ئۆتۆمبێلەکەی لەگەڵ کچەکەیدا، توشی برینداری لە ناوچاوانیدا بۆوە، کاتێک کیسەڵێک خۆی کێشا بە شوشەی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەیاندا.

أغرب من الخيال.. سلحفاة تطير في الهواء وتصيب سيدة بجروح

کچەکەی لەشوێنێکی سەر ڕێگاکەدا ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت و شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی دیکە یارمەتی دا، هەموویان توشی سەرسوڕمان بوون، شۆفێرەکەی دیکە بە سەرسوڕمانەوە وتی: ئەوە کیسەڵە! کچەکەش وەڵامی دایەوە وتی: بەڵێ کیسەڵە! کیسەڵێکی ڕاستەقینەیە، ژنەکە توشی بینداری بوو هەروەها خوێنێکی زۆری لێهاتبوو بەڵام دۆخی ژنەکە مەترسیدار نەبوو.

ڕووداوەکە لەکاتی تێپەڕینی کیسەڵەکە بەڕێگاکەدا ڕوویدا و کیسەڵەکە دەفڕێت، هۆکارەکەشی دەشێت ئۆتۆمبێلێک لێیدابێت، ئەفسەرێکی پۆلیسی بۆرت ئۆرنج دەڵێت: لەئەنجامدا کیسەڵەکە بەختێکی زۆر باشی هەبوو، چونکە تەنها لە توێکڵەکەیدا توشی چەند ڕوشانێک بۆتەوە، دواتر جارێکی دیکە کیسەڵەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ دارستان.

أغرب من الخيال.. سلحفاة تطير في الهواء وتصيب سيدة بجروح

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا