تیكتۆك شەش كەس بەگرتن دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پۆلیسی گەرمیان لە قەزای كەلار شەش گەنجی دەستگیركر بە هۆی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەك كە تێیدا سوكایەتی بە گەنجێك دەكەن.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: دوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەك لە تیك تۆك كەتێیدا چەن گەنجێك لە گەڕەكی ئاوارەكانی قەزای كەلار لەماركێتێك سوكایەتی بەگەنجێك دەكەن و ئازاری دەدەن، ئەو گەنجەش سكاڵا تۆمار دەكات، شەش گەنجیان دەستگیركردووە دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان ناوە بەوەدا كە سوكایەتیان بەسكاڵاكار كردوە.

باسی لەوەشكرد، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر هەرشەشیان بەپێی مادەی دووی خراپ بەكارهێنانی مۆبایل بەندكراون.

بەهۆی خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و ئامێرەكانی پەیوەندییكردن تا دێت رێژەی ئەو كەسانەی سزا دەدەرێن لە هەرێمی كوردستان روو لە زیادبوون دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا