ئاسایشی گەرمیان ئاماری تۆمەتبارە دەستگیركراوەكانی ساڵی رابردوو ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستگیركردنی 382 تۆمەتباری لە ساڵی رابردوودا راگەیاند كە 47 كەسیان تۆمەتباربوون بە ماددەی تیرۆر.

رۆژی یەكشەممە 8_1_2023 ، عوسمان عەبدولكەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانیان بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان، هێزەكانیان لە ساڵی رابردوودا 382 كەسیان بە تۆمەتی تیرۆر و ماددەی هۆشبەر و ساختەكردن و سنوور بەزاندنی وڵات دەستگیر كردوو.

ئاماژەی بەوەشكرد: 47 كەس لەو دەستگیركراوانە تۆمەتباربوون بە ماددەی تیرۆر و لە چوارچێوەی هەماهەنگییەكانیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراقدا دەستگیركراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا