میتی تورکیا لە ھەولێر دەڵێت سەرکردەیەکی دیکەی پەکەکەیان تیرۆرکردووە

پۆڵەتیک پرێس

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە دەزگای هەواڵگری تورکیا “میت” سەرکردەیەکی دیکەی پارتی کرێکارانی کوردستانی نزیک کەمپی مەخمور تیرۆر کردووە.

ئەنادۆڵ لە سەرچاوەیەکی ئەمنی گواستوویەتیەوە، ” هەواڵگری تورکیا ماوەیەکە چاودێری حەسەن ئەدیر ناسراو بە ساڵح جەزرە سەرکردەی پەکەکەیان کردووەو نزیک کەمپی مەخمور ئۆپراسیۆنێکیان بۆ کوشتنی ئەنجامداوە”.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە حەسەن ئەدیر چالاکیەکانی لەگەڵ سەلمان بۆزکیر ئەنجامداوە، کە ئەویش لە هەفتەی ڕابردوودا لە کەمپی مەخمور کوژرا.

بەگوێرەی وتەی ئەو سەرچاوە ئەمنییەی لێدوانی بۆ ئەنادۆڵ داوە، حەسەن ئەدیر ماوەیەک بەرپرسی پەکەکە بووە لە سلێمانی و لە ساڵی ٢٠١٠ شا لە ئەڵمانیا بەرپرسی پەکەکە بووە.

حەسەن ئەدیر سێیەم سەرکردەی باڵای پەکەکەیە کە لە ماوەی مانگێکدا لەلایەن تورکیاوە کوژراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا