سیستمی پەیوەندییەکانی کۆنگرێس هێرشی ئەلیکترۆنی دەکرێتەسەر

پۆڵەتیک پرێس

ئەو سیستەمە پەیوەندییەی نوسینگەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا بەکاریدەهێنن هێرشی ئەلیکترۆنی کرایەسەر و لەبەرامبەر گەڕانەوەیدا هێرشبەرەکان داوای پارەیەکی زۆر دەکەن.

سیستمی ” iConstituent ” سیستمی سەرەکی پەیوەندییەکانی کۆنگرێسی ئەمریکایە کە بۆ پەیوەندیبەستن لەگەڵ دەنگدەران بەکاریدەهێنێت، بەهۆی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییەوە ٦٠ نوسینگەی ناو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە پشکی کۆماری و دیموکراتەکانیش تا چەند هەفتەیەکی دیکە ناتوانن بە زانیارییەکانی دەنگدەرانیان بگەن.

کاسرین سزبیندۆر، بەرپرسی باڵای کارگێڕی ناو کۆنگرێس بە ماڵپەڕی Punchbowl News ڕاگەیاندووە، هیچ ئاماژەیەک نییە کە سیستمی تەکنەلۆژیای زانیاری سەر بە کۆنگرێسیش هاک کرابێت.

iConstituent” سیستمێکە کە خزمەتگوزاری پێشکەشی کۆنگرێس دەکات و لەڕێگەیەوە بەکارهێنەران دەتوانن پەیوەندی بە دەنگدەرانیانەوە بکەن و کاری هاوبەش بکەن لەگەڵ ئەوان و فەرمانگەی سەرجەم پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا