بەبڕی 21 ملیۆن دۆلار، ئەمریکا نەخۆشخانەیەک لە غەززە درووست دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمریکا بەڵێنیداوە کە لە چوارچێوەی هاوکارییە مرۆییەکانی، نەخۆشخانەیەکی مەیدانی لە کەرتی غەززە درووست بکات.

سامانتا پاوەر، سەرۆکی ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، دوێنێ سێشەممە لەمیانی سەردانێکیدا بۆ شاری عەریشی میسر، ئەم هاوکارییەیراگەیاند.

شاری عەریش نزیکەی 80 کیلۆمەتر لە سنووری رۆژئاوای غەززەوە دوورە، و بووەتە خاڵی وەرگرتنی یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان کە شتوومەکەکان پێش ئەوەیبخرێنە ناو بارهەڵگرەکانەوە و بگوازرێنەوە بۆ کەرتەکە، لەوێ پشکنینیان بۆ دەکرێت و ئامادە دەکرێن بۆ رەوانەکردنی.

شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس بووە هۆی داخستنی زۆرێک لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە و لەکارخستنی بەشێکی زۆر لەو سێکتەرە هەستیارە.

پاوەر لە سەردانەکەی بۆ نیمچە دوورگەی سینای میسر، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا پابەندە بە بەرزکردنەوەی یارمەتییەکان و پاراستنی خەڵکی مەدەنیلەکاتێکدا ئیسرائیل بەرەو پێشەوە دەچێت لە هێرشەکەیدا بۆ سەر کەرتی غەززە.

پاوەر ووتیشی،پێویستە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان جیاوازی لەنێوان هاوڵاتیی مەدەنی و چەکدارەکان بکات.

لەسەرەتای دەستپێکی شەڕەکەوە، ئەمریکا بەشێوەیەکی ئاشکرا و راستەوخۆ پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیلیەکان دەربڕیووە بەڵام بەردەوام داوای کەمکردنەوەیقەبارەی قوربانیانی مەدەنی کردووە لە شەڕو پێکدادانەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا