پەرلەمانی عێراق بۆماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ گیانی “شەهیدان”ی عێراق لەنێو خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا گیانیان لەدەستدا، بۆماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی لە پەرلەمان ڕاگەیاند.

محەمەد حەلبوسی لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماژەی بەوەکرد، “ڕاگەیاندنی ماتەمینی لەسەر داوای پەرلەمانتارانی عێراق بووە لە ژن و لە پیاو”.

هاوکات حەلبوسی داوای ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتیشی کرد لەسەرتاسەری عێراق بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە ساڵح محەمەد عێراقی وەزیرەکەی سەدر لە نوێترین پەیامیدا بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، ئەگەر ماتەمینی ڕانەگەیەنن با بە دوژمنی یەکەمی خۆیانمان دانێن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا