سێ کارمەندی کارەبای هەولێر لەکاتی کارکردندا بەسەختی برینداربوون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، سێ کارمەندی کارەبای هەولێر لەکاتی کارکردندا بەسەختی برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە20ی شوبات، وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە،” سێ کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر لەکاتی کارکردنیاندا بەتەزووی کارەبا بەسەختی برینداربوون”.

ڕوونیکردەوە، سێ کارمەند بەناوەکانی، موشیر جەردیز، کامەران خورشید و حەیدەر مەولود، لەکاتی کارکرندیان لە چاککردنەوەی ڤیدەری 17 ڕۆژئاوا بەهۆی تەزووی کارەباوە بەسەختی برینداربوون.

هاوکات، برینی کارمەندەکان لەجۆری سووتاوییە و لەئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا