بۆ یەکەمجار ئەمریکا پاسپۆرتی تایبەت بە ھاوڕەگەزخوازانی دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پاسپۆرتی گەشتکردن بۆ کەسانی هاوڕەگەز خوازو دوو ڕەگەز ، بە مۆری ئێکس (x)، لە ساڵی 2022 دەردەکات.

وتیشی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا یەکەم پاسپۆرتی گەشتکردنی ئەمریکی بە مۆری (x)، دەرکرد، هەر کەسێک دەتوانێت داوای بە دەست هێنانی پاسپۆرتەکە بکات، دوای تەواوبوونی سیستمەکە لە ساڵی 2022دا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو پاسپۆرتە بۆ ئەو کەسانە دەبێت، کە هاوڕەگەزخوازن یاخود دوو ڕەگەزن، بۆ ئەو کەسانە نابێت کە لە دەرەوەی ئەمریکا لە دایکبوون یاخود بەڵگە نامەی پێویست و پاسپۆرتی ئەمریکایان نیە.

ڕوونیشیکردەوە وەزارەتی دەرەوە بەردەوام کار لەگەڵ دەزگا حکومیەکانی ئەمریکادا دەکات، بۆ دڵنیابوون لەوەی هاوڵاتیانیان گەشتێکی ئاسودە ئەنجام بدەن بەبێ لەبەرچاو گرتنی ڕەگەزەکەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا