کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەک بەرچاو نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئەیلول، بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی ئیوارە ئەگەری کەمێک تۆز لەناوچەکانی باشووری هەرێم هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ چوار بۆ پێنج پلە  نزم دەبنەوە.

سبەی هەینی8ی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی:36 پلەی سیلیزی
دهۆك :37  پلەی سیلیزی
كەركوك: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان:  41 پلەی سیلیزی

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا