دوو وڵاتی کەنداو داوای وەبەرهێنان لەبەندەری فاودا دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

ناسڕ حسێن شبەلی، وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، دوو وڵاتی عەرەبی داوای وەبەرهێنانیان کردووە لەبەندەری فاو لەپارێزگای بەسڕەی خوارووی عێراق.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، وڵاتانی قەتەر و ئیمارات داوایان کردووە پشکیان هەبێت لەوەبەرهێنانی بەندەری فاوی گەورە لەپارێزگای بەسڕە و ئەمەش دەیسەلمێنێت کە بەندەرەکە دەبێتە دەرگایەکی گرنگی ئابوری و رکابەری بەندەرەکانی دیکەی کەنداو دەکات.

بەپێی قسەی وەزیری گواستنەوەی عێراق، بەندەری فاو 90 کەناری دەبێت و دەبێتە گەورەترین و گرنگترین بەندەری ناوچەکە و داهاتی گەورە بۆ عێراق پەیدا دەکات.

مانگی نیسانی رابردوو، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەسڕە بەیاوەری ژمارەیەک بەرپرس بەردی بناغەی پڕۆژەی بەندەری فاوی دانا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا