دەرچوانی دانەمەزراو مۆڵەتی یەك هەفتە دەدەنە حكومەت

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو هۆشداری توندییاندایە حكومەت و رایانگەیاند، لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەو جێبەجێنەكردنی داواكارییەكانیان مانگرتنی سەرتاسەری رادەگەیەنن.

ئەنجومەنەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیان بەوەكرد، لە ماوەكانی رابردودا لایەنە پەیوەندیدارەكانیان لە بوونی كێشە و گرفتەكانیان ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواكاریەكانیان نەدراوەتەوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی كاریگەری لەسەر گەنجان و دەرچوانی دانەمەزراو دروست بكات.

داواشیانكرد، بودجەیەكی تایبەت لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ بۆ دامەزراندنی دەرچوانی دانەمەزراو بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابین بكرێت، هەروەها دەرماڵە بۆ ئەو دانەمەزراوانەی نە لە كەرتی حكومی نە لە كەرتی تایبەت هەلی كاریان بۆ نەرەخساوە دابین دابینبكرێت، بەجۆرێك بڕی دەرماڵەكە لە ٥٠ هەزار كەمتر نەبێت تا كارێكیان دەستكەوێت.

جەختیان لەوەشكردەوە، مۆڵەتی یەك هەفتە دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان و بەدیهێنانی مافەكانیان، لە ئەگەری وەڵام نەدانەوە و جێبەجێنەكردنی داواكاریەكانیان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان مانگرتن ڕادەگەیەنن و خۆپیشاندان دەكەن.

لە ئێستادا ژمارەی دەرچوانی دانەمەزراو ٢٠٠ هەزار بۆ ٢٥٠ هەزار كەس دەبێت، لە ماوەكانی ڕابردوشدا چەندینجار داواكاریان ئاراستەی حكومەت كردووە، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا