ڕێگا تەندروستەکان بۆ نەهێشتنی چەوری سک

پۆڵەتیک پرێس

چەوری هەناوی یاخود چەوری سک، کۆمەڵە چەوریەکن کە لەدەوری ماسولکە زیندووەکان کۆ دەکاتەوە وەک جگەر و ڕیخۆڵەکان، هەروەها ڕەنگە توشی نەخۆشی دڵ و شەکرەت بکات.

بەپێی بڵاو کراوە تەندروستیەکان، دەتوانیت چەوری هەناوی لە ناو ببەیت لە ڕێگەی گۆڕینی ئەو جۆرە ڕۆنەی بەکاری دەهێنیت، بۆ نموونە ئەو ڕۆنە ناتەندروستەی خواردنی پێ سور دەکەیتەوە، دەتوانیت بیگۆڕیت بۆ ڕۆنی سروشتی و تەندروستی گوێز هیند، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەتووە خورادنی ڕۆنی گوێزی هیندی ڕۆژانە چەوری سک کەم دەکاتەوە.کۆلیسترۆڵە باشەکانی خوێن زیاد دەکات و کار لەسەر ئەو کۆلیسترۆڵە زیان بەخشانە دەکات کە دەگوێزرێنەوە بۆ جگەر.

پزیشەکەکان ئامۆژگاری ئەوە دەدەن سوتاندنی ڕێژەیەکی زۆری کالۆری ڕۆژانە، بە ڕێگایەکی تەندروست باشتر وایە ڕێجیمێکی تەندروست بکەن، ئەو خواردنانە بخۆن کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و نیشاستەکان، ئەگەر سەوزەو میوە بێت باشترە، هەروەها ئەو شیرەمەنیانەی کالسیۆمی تێدایە.

خواردنی بڕێکی کەم فاسۆلیا و پاقلەو ماسی و هێلکە لەگەڵ کەمێک ڕۆنی سروشتی، ئاستی چەوری سک یاخود چەوری هەناوی کەم دەکاتەوە،  خواردنەوەی ٨ کوپ ئاو ڕۆژانە و خۆ بە دوور گرتن لە بەکارهێنانی شەکر و خوێ بە ڕێژەیەکی زۆر، لەگەڵ شیرینی ڕێکخستنی ژەی ڕۆژانە سودت پێ دەگەیەنێت.

ئەو خواردنانەی ڕیشاڵیان تێدایە دەتوانن چەوری بتوێننەوە وەک، تۆوی کەتان ئەڤۆکادو تووی ڕەش، گرنگیەکی زۆریان هەیە، یارمەتی خاوبوونەوەی کرداری هەرس دەدەن، ئەمەش وا دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێر بوون بکەیت.

هەروەها یەکێکیتر لە ئامۆژگارییەکان، وەرزش کردن و ڕۆیشتنە بەپێ، بۆ ئەوەی چەوری هەناوی یاخود سک کەم بکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا